922 هەزار مووچەخۆری هەرێم بە دیجیتاڵی مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن
پڕۆژەی "هەژماری من" ڕایگەیاند دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت (تەممووز)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 18، 19 و 20ی ئابی 2026 بە شێوازی دیجیتاڵی دەستپێدەکات، و 922 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی 710 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری پارێزگاکاندا مووچەکانیان وەردەگرن.
دووشەممە 17ی ئابی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراو و ئامارە فەرمییەکانی پڕۆژەی هەژماری من، لە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە (18، 19 و 20ی ئابی 2026)، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بۆ سەر هەژماری بانکیی مووچەخۆران لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئامارە گشتییەکانی پڕۆژەی هەژماری من
| سوودمەندانی تۆمارکراو | 950 هەزار کەس |
| کارتە دابەشکراوەکان | 950 هەزار کارت |
| وەرگرانی مووچە لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە | 922 هەزار مووچەخۆر |
| ئامێرەکانی | ATM 710 ئامێر لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاوازدا جێگیر کراون. |
دابەشبوونی مووچەخۆران بەپێی جۆری سوودمەندبوون
کۆی ئەو 922 هەزار مووچەخۆرەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن بەسەر ئەم کەرتانەدا دابەش بوون:
| فەرمانبەرانی مەدەنی | 388 هەزار مووچەخۆر |
| خانەنشینان | 2.260 هەزار کەس |
| پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان | 238 هەزار کەس |
| خێزانی شەهیدان | 37 هەزار کەس |
دابەشبوونی جوگرافیی مووچەخۆران بەپێی پارێزگاکان
| پارێزگای هەولێر | 395 هەزار مووچەخۆر |
| پارێزگای سلێمانی | 314 هەزار مووچەخۆر |
| پارێزگای دهۆک | 192 هەزار مووچەخۆر |
| پارێزگای هەڵەبجە | 21 هەزار مووچەخۆر |
گەشەسەندنی پێدانی مووچە بە شێوازی دیجیتاڵی
ئامارەکان دەریدەخەن کە پرۆسەی پێدانی مووچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ماوەی ڕابردوودا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە:
| زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر | لە 130،500 مووچەخۆرەوە دەستیپێکرد |
| مانگی ئادار | گەیشتە 736،000 مووچەخۆر |
| مانگی نیسان | بەرزبووەوە بۆ 762،000 مووچەخۆر |
| مانگی ئایار | گەیشتە 795،750 مووچەخۆر |
| مانگی تەممووز | گەیشتە 836،000 مووچەخۆر و لە ئێستاشدا گەیشتووەتە 922،000 کەس |