لویس ساکۆ سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات

پاتریارک و سەرۆکی پێشووی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان، لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دڵگرانی و سەرسوڕمانی خۆی لەو هێرشە دەربڕی کە کرایە سەر نووسینگەکەی.

دووشەممە 17ـی ئابی 2026، کاردیناڵ لویس ساکۆ، لە پەیامەکەیدا، پاتریارک و سەرۆکی پێشووی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد و بە کارێکی نامرۆڤانە و نایاسایی وەسفی کرد.

هەروەها پاتریارکی پێشووی کڵێسای کلدانی نزای کرد، خودا سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە هەر زیانێک بپارێزێت و عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە هەر جۆرە دەستدرێژییەک پارێزراو بن.