بە فەرمی زاخۆ ئەستێرەکی دیکەی هەڵبژاردەی عێراقی گواستەوە

زاخۆ یاریزانێکی لە چنگی سیسک فابریگاس دەرهێنا

عەلی جاسم یاریزانی نوێی یانەی زاخۆ
عەلی جاسم یاریزانی نوێی یانەی زاخۆ

زاخۆ گرێبەستی عەلی جاسمی لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵیا هەڵوەشاندەوە و ئەو یاریزانە دەبێتە 16ـەمین یاریزانی نوێی زاخۆ کە لە مێرکاتۆی هاوینە پەیوەندی بە یانەکە کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18 ئابی 2026، زاخۆ بە فەرمی گواستنەوەی عەلی جاسمی یاریزانی هەڵىژاردەی عێراقی راگەیاند، ئەو یاریزانە لەگەڵ زاخۆ درێسی ژمارە 77 دەپۆشێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، گرێبەستەکەی عەلی جاسم لەگەڵ زاخۆ بۆ ماوەی دوو وەرزە، بە های گرێبەستەکەشی دەگاتە یەک ملیۆن دۆلار.
کوردستان24 زانیاری دەستکەوتووە، زاخۆ بە دوو بەش پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی عەلی جاسم دەداتە یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا، زاخۆ 650 هەزار دۆلار وەکو قیستی یەکەم سەرەتای ساڵی 2026 دەداتە یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا، دواتر لە هاوینی داهاتوو بە دیاریکراوی لە مانگی حەوتی ساڵی داهاتوو 150 هەزار دۆلاری دیکە وەکو قیستی دووەم و کۆتایی بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا دەنێرێت.
عەلی جاسمی تەمەن 22 ساڵ، لە شاری بەغدا لە دایکبووە، لەگەڵ یانەی نەفت دەستی بە یاریکردن کرد، لە تەمەنێکی کورت ئاستی ئەو یاریزانە درەوشایەوە و پەیوەندی بە یانەی شورتە کرد، هاوینی 2025 بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵیا گواسترایەوە، لە هەمان ساڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی نەجمەی سعوودیە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆی 26 یاری، 4 گۆڵ و ئەسیستیكی کرد.