رۆدری بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ هاتووەتە بارسێلۆنا
چیرۆکی رۆدری کۆتایی هات و رۆدری ریال مەدریدی رەتکردەوە و بووە یاریزانی بارسێلۆنا، تێچووی گواستنەوەکەشی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ. لەمبارەیەوە رۆدری دەڵێت: لەبەرخاتری پارە بارسێلۆنام هەڵنەبژاردووە.
رۆدری درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە بارسێلۆنا بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، ئەمەش لە کاتێکدایە رۆدری هەردوو ئۆفەری بارسێلۆنا و ریال مەدریدی هەبوو، بەڵام کاپتنەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئۆفەرەکەی بارسێلۆنای هەڵبژارد.
رۆدری لە یەکەم لێدوانی دوای گەیشتنی بۆ بارسێلۆنا گوتی، هەردوو ئۆفەری ریال مەدرید و بارسێلۆنا بۆ من زۆر لەیەکەوە نزیک بوون، من بەهۆی پارە بارسێلۆنام هەڵنەبژارد، پرۆژەکەی بارسێلۆنا سەرنجی راکێشام بۆیە ئەو یانەیەم هەڵبژارد، رۆدری لەسەر قسەکانی بۆ رۆژنامەنووسان بەردوام بوو گوتی، من دەمەوێت چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا ببەمەوە یاریی کردن لێرە خەونی منداڵی من بوو.
بە پێی زانیارییەکان کە لە ئیسپانیا بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستی رۆدری بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆری جێگرە لەگەڵ نزیکەی 17 ملیۆن یۆرۆر ئەگەر یاریزانەکە دەستکەوت و نازناو لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بە دەستبهێنێت، مووچەی ساڵانەی بە بێ باج 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە پێستر لە مانچیستەر سیتی 11 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەی ساڵانە وەردەگرت، بریارە ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکات و بەشداری یاریی خوان گامبەری دۆستانەی بارسێلۆنا بکات.