رووسیا..هەواری کەرکووک بەجلی نەتەوەیی و زمانی کوردی شانۆگەرییی سەلمە نمایش دەکەن

گرووپی شانۆی هەوار لە شاری کەرکوکەوە، بە نوێنەرایەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە شانۆی سەلمە لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی ئۆسترۆڤسکه -فێست لە شاری کینیشمێی پارێزگای ئیڤانۆڤەی رووسیا بەشدارە.

نەژاد نەجم، دەرهێنەری شانۆییەکە لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان 24ی راگەیاند، یەکەمجارە گرووپێکی شانۆیی کوردی، بە جل و بەرگی نەتەوەیی بەشداری لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی ئۆسترەڤسکی -فێست دەکات بە زمانی کوردی بەرهەمەکەیان نمایش دەکەن. 

نەژاد گوتیشی: شانۆی سەلمە باس لە جینۆسایدی ئەنفال و کۆچی خەڵکی کوردستان دەکات، هەروەها ئەوەشی خستەروو، شانۆی سەلمە لە نوسینی د.دڵشاد مستەفا و کاری سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و هەوار فارس رۆڵی ئەکتەری سەرەکی و کارت دییکۆر و تەکنیک بەرهەم یاسین و ئاراس سالح کاری میوزیک و کاری راگەیاندن و بەرهەمی شانۆیەکە عەلی ئاراسە.
فێستیڤاڵەکە تاوەکو 24 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، پێشبڕکێ و خەڵاتیشی تێدایە .