رێبەر ئەحمەد: داوای روونكردنەوەمان لە ئێران كردووە
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە هێرشەکەی پیرمام نووسینگەی سەرۆکوەزیران و شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن کراونەتە ئامانج کە ماڵ و خیزانەکەی تێدا نیشتەجێن.
گوتیشی داوای روونکردنەوەی فەرمیمان لە ئێران کردووە کە دەبێت روونکردنەوەیەکمان پێبدەن کە بۆچی ئەمەیان کردووە. گوتیشی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق کراوە بۆئەوەی بەیەکەوە لەگەڵ ئێران قسە بکرێت. ئاشکراشیکرد، ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش باسکراوە کە ئیستا لە بەغدایە. چاوەڕێین ئێران روونکردنەوەمان پێ بدات .
نوێ دەکرێتەوە..