محەممەد بن سەلمان لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

شازادەی جێنشینی سعوودیە، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت، ئەم سەردانە لەسەر راسپاردەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.

هەینی 21ـی ئابی 2026، کۆشکی ئەلیزێ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 23 و 24ـی ئاب پێشوازی لە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە دەکات دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم سەردانە دوو رۆژییەدا، هەردوولا باس لە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و هاوکارییەکانی فەرەنسا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کەنداو دەکەن بە مەبەستی پشتگیریکردن لە سەقامگیری و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژی و ئابوورییەکانی نێوان ریاز و پاریس.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیارە ئێوارەی رۆژی دووشەممە سێباستیان لۆکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، لە گۆڕەپانی شەرەف لە کۆشکی "ئینڤالید" لە پاریس، بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازی لە شازادەی جێنشینی سعوودیە بکات.