ئاسایشی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیرکرد هێرشی کردبووە سەر کچێکی عەرەب

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێک، ئەوەش دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیی کچەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.

دووشەممە 24ـی ئابی 2026، سەرچاوەیەکی حکوومی بە کوردستان 24ـی راگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە، تاوەکو رێکارە یاساییە پێویستەکانی بەرامبەر بگیرێتەبەر، هاوکات لێکۆڵینەوەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر بەردەوامن.