وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: گەورەترین گەمارۆیی ئابووری بەسەر ئێران دەسەپێنین

سکۆت بیسێنت، هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و رایگەیاند، "رۆژی لێپرسینەوەی ئابووری بۆ ئێران هاتووە".

دووشەممە 24ـی ئابی 2026، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترین هێرشی دارایی لە مێژوودا بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات، بە ئامانجی بڕینی هەموو ئەو سەرچاوە ئابوورییانەی کە رژێمی تاران دەهێڵنەوە.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو وڵاتانەی چارەنووسیان بە تارانەوە دەبەستنەوە، رێگەی گەیشتن بە خۆشگوزەرانییان لێ دەگیرێت و هەر وڵاتێک لە رووی ئابووری و داراییەوە لەگەڵ ئێران کار بکات بەرەو ڕووخان دەچێت، دەبێت ئامادەی گۆشەگیرییەکی هاوشێوە بێت.

هاوکات رایگەیاند، هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی دژی هێزەکانی ئەمریکا یان وڵاتانی کەنداو، رووبەڕووی وەڵامێکی خێرا و توندی دۆناڵد ترەمپ دەبێتەوە و تاران باجێکی قورسی هێرشەکانی دەداتەوە.