حەج و عومرە: زیاتر لە 1600 ناونووسکراو مەترسیی دوورخرانەوەیان لە تیروپشکی حەج لەسەرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتییانی ناونووسکراو بۆ پرۆسەی حەج دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ زیاتر لە 1600 ناونووسکراو هەڵە لە فۆرمەکانیاندا هەیە و ئاگادار کراونەتەوە، جەختیش دەکاتەوە هەر کەسێک لە چەند رۆژی داهاتوودا زانیارییەکان چاک نەکاتەوە، ناوی لە تیروپشکی حەج دەردەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ئەمساڵ خۆیان ناونووس کردووە بۆ پرۆسەی حەج کەوا زیاتر لە 1600 کەس نامەیان بۆ نێردراوە بەنامە ئاگادار کراوەتەوە ، تاوەکوو کەم و کوڕی  و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن بەڵام تاوەکوو ئێستا نامەکانیان نەکردووتەوە و گۆرانکارییان نەکردووە.

کاروان ستونی گوتی: بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان دەکەینەوە کە لەرێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژمارەیان له‌ كورد پاس KRDPass سه‌یری فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كوو بزانن ئایا نامه‌یان بۆ چووه‌ یاخود نا.

هەرەها ئاماژەی بەوە کرد، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر كه‌سێك كه‌ نامه‌ی بۆ گەڕابێتەوە و گۆرانكاری نه‌كات له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ناچێته‌ تیروپشكه‌وه‌ بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمیان پێكه‌ش كردووه‌ و نامەی ئاگادار کردنەوەیان بۆ چووە ،پێداچوونه‌ به‌ ناوه‌كانیان بكه‌ن له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ تاوه‌كوو دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان كه‌م و كوڕی هه‌یه‌ یاخود نا.