سایلۆی هەولێر خشتەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی بڵاوکردەوە

سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی جووتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، پرۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی (2025) دەستپێدەکات و داواشیان لێدەکات بەپێی خشتەی دیاریکراو سەردان بکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی سایلۆی هەولێر، رۆژی یەکشەممە 30ـی ئابی 2026، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران دەکرێت و وەرگرتنی پارەکانیش لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) دەبێت بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:

رۆژی یەکشەممە:
هەولێر: لە زنجیرە (1921) بۆ (2080)

رۆژی دووشەممە:
کۆیە: لە زنجیرە (360) بۆ (520)

رۆژی سێشەممە:
هەولێر: لە زنجیرە (2081) بۆ (2180)

کۆیە: لە زنجیرە (521) بۆ (626)

رۆژی چوارشەممە:
هەولێر: لە زنجیرە (2181) بۆ (2380)

رۆژی پێنجشەممە:
هەولێر: لە زنجیرە (2381) بۆ (2479)

مەرج و رێنماییەکان بۆ وەرگرتنی چەکەکە:

1.     ئامادەبوونی خاوەن چەک: دەبێت ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوەیە خۆی ئامادە بێت.

2.     نوێکردنەوەی بریکارنامە (وەکالە): بە هیچ جۆرێک کار بە وەکالەی کۆن ناکرێت و دەبێت بریکارنامەکە نوێکراوەی ساڵی 2026 بێت.

3.     لە حاڵەتی کۆچی دوایی خاوەن چەک: دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بێنن، بەپێویستیشەوە لەگەڵ بریکارنامەی (وەکالە)ی گشت وارسەکان ئامادە بێت.