بانکی ناوەندی عێراق دەست بەسەر ماڵ و سامانی 12 کەسایەتیی سیاسییدا دەگرێت
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دا بە دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ماڵ و سامانی 12 کەسایەتیی سیاسی و بەرپرسی باڵا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو کەیسانەی کە پەیوەندییان بە دۆسیەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە هەیە.
هەینی 28ـی ئابی 2026، بانکی ناوەندی عێراق،لە رێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە بڕیاریدا دەست بەسەر ماڵ و سامانی 12 کەسایەتی سیاسیدا بگرێت، بەگوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکان، بانکی ناوەندی گشتاندنی بۆ سەرجەم بانک و دامەزراوە داراییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ دەستبەجێ جێبەجێکردنی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی ئەو کەسانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە پاڵپشتە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
لە لیستەکەدا چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسی پێشوو لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە:
بانکی ناوەندی جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە سەرجەم بانکەکان لە کاتی دۆزینەوەی هەر جۆرە پاشەکەوت و هەژمارێکی بانکی کە سەر بەو ناوانەی ناو لیستەکە بێت، دەستبەجێ لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.