مووچەی مانگی 7ـی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەست پێ دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئوبووری هاتووە، لەگەڵ ئەو پرۆسەیە، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەست پێ دەکات کە لە دوای 1ـی 7ـی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.

وەزارەتی دارایی روونیشیکردەوە، شایستە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.