دەروازەی نێودەوڵەتی سەیران بەن بۆ ماوەی یەک رۆژ دادەخرێت
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی سەیران بەن ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییان، گەشتیاران، بازرگانان و شۆفێران دەکات و تیایدا رایگەیاندووە، هاتوچۆ لەو دەروازەیە بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت.
شەممە 29ـی ئابی 2026، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی سەیران بەن رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، بەهۆی بوونی پشووی فەرمی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاریی و چالاکییە بازرگانییەکان لە دەروازەی سەیرانبەن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پەکدەخرێن.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، رۆژی دووشەممە، 31ـی ئاب، دەروازەکە بە رووی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە و جموجۆڵی هاتوچۆ تیایدا ئاسایی دەبێتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، رێکارەکان بە مەبەستی هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی و بەهۆی پشووی فەرمی ئەو وڵاتەوە گیراونەتە بەر و داوا لە گەشتیاران و بازرگانان دەکرێت بۆ ئەو رێککەوتە سەردانی دەروازەکە نەکەن.