ترەمپ نەوتی ڤێنزوێلا بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان نەوتی ڤێنزوێلا بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی نەوتی ستراتیژیی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت.
دووشەممە 31ـی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەی پڕکردنەوەی یەدەگی نەوتی ستراتیژی بەم زووانە دەست پێ دەکات، گوتیشی:" نەوتی ڤێنزوێلای وەک دیارییەکە لەو وڵاتەوە بۆ گەلی ئەمریکا.
ئەم هەنگاوەش دوای تەنیا رۆژێک لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی نەوتیی بەرفراوان لە نێوان هەردوو وڵاتدا دێت.
شەممە 29ـی ئاب، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی توانیویەتی گەورەترین گرێبەستی نەوتی لە مێژووی جیهاندا لەگەڵ ڤێنزوێلا واژۆ بکات، ئەوەشی خستە روو کە ئەمریکا سەرکەوتوو بووە لە مسۆگەرکردنی کۆنترۆڵی زۆرینەی یەدەگی نەوتی ڤێنزوێلا، کە بڕەکەی بە زیاتر لە 65 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت.