سوپای پاسداران: بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکامان لە ئوردن تێکشکاند
رایگەیاندنی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە بەیاننامەی ژمارە 2ـی خۆیدا رایگەیاند، ژێرخانی تەکنیکی و شوێنی جێگیربوونی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە هەردوو بنکەی ئاسمانیی مەلیک حوسێن و ئەلئەزرەق لە ئوردن کراونەتە ئامانج.
دووشەممە 31ـی ئابی 2026، هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دوورگەی لارک، ئۆپەراسیۆنێکی تێکەڵاوی مووشەکی و درۆنییان بە ناوی "یا محەمەد ئیبن عەبدوڵڵا (د.خ)" ئەنجامداوە و بە مووشەکی بالیستی زیانی گەورەیان بەو بنکانە گەیاندووە.
راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامادەیی و خۆڕاگریی گەلی ئێران لە مەیدانەکاندا بووەتە مایەی ئومێد بۆ مەزڵوومان و ورەی هێزەکانیانی بەرز کردووەتەوە.
هاوکات سوپای پاسداران هۆشداریی داوە، تاوان و هێرشەکانی دوژمن ناتوانن کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا کەم بکەنەوە و گەرووەکە هەر بە خاوەندارێتی تاران دەمێنێتەوە.