پەیمانگای هونەرە جوانەکانی رواندز گرفتی نەبوونی باڵەخانەی مۆدێرنی هەیە

بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز ئاماژە بەوە دەکات، سەرباری زیاتربوونی داواکاری بۆ وەرگرتن و سەرکەوتنی دەرچووانیان، بەڵام جێبەجێنەکردنی بڕیاری دروستکردنی باڵەخانەی تایبەت و نەبوونی میلاکی پێویست ئاستەنگی بۆ دروست کردوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، دانا مستەفا، بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز بە ماڵپەڕی کوردستان24، گوت: لەمساڵدا ژمارەی داواکاری بۆ درێژەدان بە خوێندن لە پەیمانگەکەیان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاترە و چاویان لەوەیەرڕێژەیەکی زیاتری قوتابیان داواکاری پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندندا، ئەو قوتابییانەی باشترین توانای هونەرییان هەیە وەربگیرێن.

سەبارەت بە کێشەی نەبوونی باڵەخانەی تایبەت بە پەیمانگەکە، دانا مستەفا جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری کردنەوەی پەیمانگەکە لە فەرمانی وەزاریدا بەروونی هاتووە کە رواندز شارێکی مێژوویی و هونەرییە و خاوەن ژێرخانێکی دەوڵەمەندی رۆشنبیرییە.

گوتیشی: لە ساڵی 2011 و لە کاتی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رواندز، داواکاری دروستکردنی باڵەخانەیان پێشکەش کردووە و دواتر بە نووسراوی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (2711) لە 7ـی ئازاری 2011 ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی باڵەخانەکە دراوە. و 

دانا مستەفا باسی لەوە کرد باڵەخانەی ئێستایان بە هیچ شێوەیەک بۆ پەیمانگەیەکی هونەری گونجاو نییە، چونکە لە کاتی دروستکردنی بیر لەوە نەکراوەتەوە بۆ کاری هونەری بەکاربێت؛ لە رووی ڕووبەری ژوورەکان، باخچە، سیستەمی کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەکەیەوە شیاو نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، پەیمانگە ئامێر و هۆکارەکانی فێرکردنی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی 60٪ی بابەتەکانی خوێندنمان کرداریین، پێویستە هەر قوتابییەک ئامێر و کەرەستەی تایبەتی خۆی پەیمانگە ئامێر و هۆکارەکانی فێرکردنی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی 60٪ی بابەتەکانی خوێندنمان کرداریین، پێویستە هەر قوتابییەک ئامێر و کەرەستەی تایبەتی خۆی پەیمانگە ئامێر و هۆکارەکانی فێرکردنی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی 60٪ی بابەتەکانی خوێندنمان کرداریین، پێویستە هەر قوتابییەک ئامێر و کەرەستەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە کەلوپەل و خوێندنیش گوتی " هەبێت بۆ ئەوەی لە دوای دەوام مەشقی لەسەر بکات. لەلایەکی دیکەوە کەرەستەکان گرانبەهان و پەیمانگە پێویستی بە خەرجی و پاڵپشتیی دارایی بەردەوام هەیە."

سەبارەت بە میلاکی مامۆستایان، ناوبراو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز کرد کە سەرباری کەمی میلاکی خۆشیان هاوکار بوونە. هەروەها جەختی کردەوە: "دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، لە ئێستادا گرفتی کەمی میلاکمان نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەیمانگە پێویستی بە پسپۆڕیی جۆراوجۆر هەیە، ناکرێت وەک قوتابخانەیەکی ئامادەیی مامەڵە لەگەڵ بەشەوانەی مامۆستایانماندا بکرێت."

دەشڵێت "لە سیستمەکەماندا بەشەکانی موزیک، شێوەکاری (وێنەکێشان، پەیکەر، سیرامیک) و شانۆ هەن، بەڵام ئێمە لە ئێستادا تەنها دوو بەشی (موزیک و شێوەکاری)مان هەیە و بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری، کەمی میلاک و خراپی شوێن، ناتوانین بەشی دیکە وەکو شانۆ بکەینەوە. هەروەها قوتابییەکانمان سەر بە رواندز و سۆران و دەوروبەرین و ڕۆژانە هاتوچۆ دەکەن، بۆیە پێویستیمان بە بەشی ناوخۆیی نییە."

دانا مستەفا، جەخت لەوە دەکاتەوە، چەندین جار داوامان لە زانکۆی سۆران کردووە کە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە رواندز بکرێتەوە.

 پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی رواندز بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (15888) لە 29ـی تشرینی یەکەمی 2009 دامەزراوە. بۆ ساڵی خوێندنی (2010-2011) یەکەم نۆبەرەی قوتابیانی لە بەشی موزیک وەرگرت و لە ساڵی خوێندنی (2014-2015) وەک مامۆستای هونەر و پسپۆڕی موزیک پێشکەش بە کۆمەڵگەی کردن. هەروەها لە ساڵی خوێندنی (2011-2012) یەکەم پۆلی قوتابیانی لە بەشی شێوەکاری وەرگرت و دواتر بە بڕوانامەی دبلۆم خرانە خزمەت پرۆسەی پەروەردە.