ئێران و پاکستان پەرە بە رێکارە دیپلۆماسییەکان دەدەن

مەسعود بزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران جەختی لە پێویستیی خۆبەدوورگرتن لە جەنگ و کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە کردەوە.

دووشەممەی 31ـی ئابی 2026،، مەسعود بزشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات راگەیاند، بەو مەرجەی لایەنی بەرامبەر پابەندی جێبەجێکردنی بێت.

سەرۆکایەتیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بزشکیان لەو دیدارەدا جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رێگەی خۆگرتن و دیالۆگ و پەنابردن بۆ دیپلۆماسی دووپاتکردەوە.

شەهباز شەریف لەو بارەیەوە گوتی: "یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان ئیسلامئاباد و تاران، نوێنەرایەتیی ئەو رێچکەیە دەکات کە زۆرترین توانای جێبەجێکردنی هەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی".