ناتانیاهۆ: هەموو دەزگاکانمان بۆ رووخانی ئێران کاردەکەن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رژێمی ئێران دەڕووخێت و جەختی لەوە کردەوە، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە کاردەکەن.
چوارشەممە 2ـی ئەیلولی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی هێشتا ئەرکەکانی لە ئێران تەواو نەکردووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کردەوەی کردەوەی سەربازی لە داهاتوودا بۆ سەر تاران لێکدەدرێتەوە، یەکشەممەی رابردووش رایگەیاندبوو، رژێمی ئێران زۆر لە جاران لاوازتر بووە، هاوکات تۆمەتباری کردن بەوەی هەوڵی دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان و بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوەکی دەدەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتریش بە روونی باسی لە ئەگەری گۆڕینی رژێمی ئێران کردبوو و ئاشکرایکردبوو، ئیسرائیل خاوەنی نەخشەیەکی رێکخراوە بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاران و نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو راپۆرتانەی لە مانگی ئابی رابردوودا بڵاوکرانەوە، کە باس لەوە دەکەن ناتانیاهۆ داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە پلانێک بۆ لێدانی سەقامگیریی ناوخۆیی ئێران ئامادە بکەن.
ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە، ناوچەکە لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە لایەک و ئێران لە لایەکی دیکە، رووبەڕووی پەرەسەندنێکی سەربازیی گەورە بووەتەوە. سێشەممە ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای پاسداران، لە بەرامبەریشدا تاران چەند بنکەیەکی پەیوەندیدار بە هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کردە ئامانج.