کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سیمفۆنی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، بە چەندان بەرهەمی موزیکی کلاسیکی جیهانی و کوردی، لە زانکۆی سلێمانی لە هۆڵی کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت.
شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە، رابەری ئۆرکێستراکە بە کوردستان24ی راگەیاند، "لە کۆنسێرتەکەدا، ئێمە وەکو ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، سیمفۆنی سلێمانی، چەندان بەرهەمی موزیکی کلاسیکی بەرهەمی موزیکی کلاسیکی جیهانی پێشکەشجیهانی پێشکەش دەکەین، بەرهەمگەلێک کە بەشێکن بەرهەمگەلێک کە بەشێکن لە میراتی موزیکی جیهان و بە شێوازی ئۆرکێسترایی، رەنگ و دەنگێکی تایبەتی بە بەرنامەکە دەبەخشن. لەگەڵ ئەم بەرهەمە کلاسیکییە جیهانییەدا، بەرهەمێکی موزیکی دانراوی کوردیش لە بەرنامەی کۆنسێرتەکەدا جێگەی تایبەتی هەیە، بۆ ئەوەی موزیکی کوردی لەگەڵ میراتی موزیکی کلاسیکی جیهانی لە یەک پڕۆگرامدا کۆبکرێتەوە. ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ناساندن و بەهێزکردنی بەرهەمی موزیکی کوردی لە چوارچێوەی موزیکی ئۆرکێسترایی."
گوتیشی، "هیوادارین بتوانین کارێکی زۆر جوان و ناوازە پێشکەشی بینەران بکەین. ئەندامانی ئۆرکێستراکەمان هەموویان کچ و کوڕی گەنجی کوردن، لە کوردن؛ لە سلێمانی و ناوچەکانی و ناوچەکانی دەرەوەی شارەکە و لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستانەوە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە کارێکی هونەری جیاواز و بەهێز پێشکەشبکەین."
عەبدوڵڵا سەگرمە باس لە بەشداری ژەنیاری میوان لەو کۆنسێرتە دەکات و دەڵێت، "لەگەڵ ئەندامانی ئۆرکێستراکەمان، کۆمەڵێک میوانی هونەریشمان هەیە کە لە جۆرجیا و ئەڵمانیاوە هاتوون و بە ژەنیاری لەگەڵمان بەشداری لەم کۆنسێرتە دەکەن. هیوا دەخوازین ئەم هاوبەشییە هونەرییە بتوانێت شەوێکی پڕ لە موزیک و خۆشی و بیرەوەرییە جوانەکان بۆ بینەران دروستبکات."
دەربارەی بەرنامەی کۆنسێرتەکە، عەبدوڵڵا سەگرمە دەڵێت، "بەرنامەی کۆنسێرتەکە لە ژەنینی نۆ پارچە موزیک پێکدێت وەکو، ژان سیبلیوس، پۆیمەی سیمفۆنی "فینلاندیا" ئۆپوس 26. خۆم وەک رابەری ئۆرکێستراکە بە چێلۆی بەهەشت لە شەش جووڵەدا: پێش دەستپێکردن، دەنگدانەوەکانی دروستبوون، رووناکیی رۆژی یەکەم، ئەفسانەی دەنگ، یەکەم هەناسە، وێنەی زیندوو. ئەنتۆنین دڤۆژاک، هەڵپەڕکێیە سلاڤییەکان، ئۆپوس 46، ژمارە 8، ئۆپوس 72، ژمارە 2. رزگار ئازاد ئیسماعیل، گەشتی فریجی، هەڵپەڕکێی سیمفۆنی ژمارە 2. ژۆرژ بیزێ، سویتی کارمەن ژمارە 1. نەوزاد حاجی، خەونێک بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ. ئارام خاچاتوریان، سویتی ماسکەڕاد، رەقسی ڤاڵس. هەردی مەجید، لە شێوانۆ."
کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، بە چەندان بەرهەمی موزیکی کلاسیکی جیهانی و کوردی، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، لە زانکۆی سلێمانی لە هۆڵی کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.