شارەوانیی هەولێر: چەند بڕیارێک بۆ خزمەتکردن و پاک راگرتنی شار دەردەکات

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر لە میانی کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر پلان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و جەختی لەسەر چەندان خاڵی سەرەکی کردەوە بۆ باشترکردنی سیمای شارەکە. 

شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، بۆ خزمەتکردن و پاکڕاگرتنی شار و گەڕەک و کۆڵانەکانی هەولێر، جوانترکردنی سیمای شارەکە چەند بڕیارێک دەردەکات.   

گرنگترینیان ئەمانەن:

1-  پاکوخاوێنی:  بایەخدانی تایبەت بە پاکڕاگرتنی دەروازەکانی شار، رێگا سەرەکییەکان، سەنتەری شار و گەڕەکەکان، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی تیمەکانی ژینگەپارێزی.

2-  ئامادەکاری بۆ زستان:  دەستپێکردنی هەڵمەتی پێشوەختە بۆ پاککردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان بە مەبەستی رێگری لە کۆبوونەوەی ئاو.

3-  ژینگەی شار:  زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شەقامە گشتییەکان، نۆژەنکردنەوەی یاریی منداڵان لە پارکەکان و ئەنجامدانی هەڵمەتی نەمامچاندن لە زەوییە بەتاڵەکانی ناو گەڕەکەکان.

4-  کاروباری هاووڵاتییان:  کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان، خێرا وەڵامدانەوەی داواکاریی هاونیشتمانییان و دابینکردنی کارئاسانی تەواو لە راییکردنی مامەڵەکانیانیاسا: رێکخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، رێگری لە هەر جۆرە لە هەر جۆرە زێدەڕۆییەک و پابەندکردنی خاوەن باڵەخانەکان بە رێنماییە یاساییەکان لە رووی رووبۆشکردن و یەکسانکردنی ئاستی شۆستەکان.

6-  سیمای نەتەوەیی و زمان:  گۆڕینی ئاڵا کۆن و دڕاوەکان لەسەر باڵەخانە حکوومییەکان و پابەندکردنی خاوەنکاران بەوەی زمانی شیرینی کوردی زمانی سەرەکی بێت لە تابلۆ بازرگانییەکاندا.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جەختیکردووەتەوە، ئەم هەنگاوانە رەنگدانەوەی ئەرێنی خێرایان لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتییان دەبێت، تاوەکو هەولێر هەمیشە بە جوانی بمێنێتەوە.