ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری توند لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئاژانسەکە هیچ زانیارییەکی دەربارەی دۆخی ماددە و دامەزراوە ئەتۆمییە راگەیەندراوەکانی ئێران بەدەست نەگەیشتووە.
دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، رافائێل گرۆسی،بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە، بەتایبەت دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەزە، ئاژانسەکە نەیتوانیوە هیچ چالاکییەکی پشکنینی مەیدانی لەو وڵاتە بکات، هەر ئەمەش وایکردووە، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ماددە و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە نەبێت.
گرۆسی جەختیکردەوە، نەبوونی زانیاری و نەتوانینی پشکنین، سەرچاوەی نیگەرانییەکی راستەقینەیە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و پێویستی بە چارەسەرکردنی بەپەلە هەیە.
سەبارەت بە چارەسەری دۆخەکە، گرۆسی جەختیکردەوە گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی و دانوستانەکان هەنگاوێکی گرنگە، گوتیشی: " پێیوایە، ئەوە تەنیا رێگەیە بۆ دابینکردنی گەرەنتیی درێژخایەن بۆ ئەوەی ئێران دەست بە چەکی ئەتۆمی نەگات".