رێبەر ئەحمەد و سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کۆبوونەوە
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.
رۆژی چوەارشەممە، 9ی ئەیلوولی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەریق روکن زەید حۆشی ئەلموسەوی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری حکوومەتی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمنی هەردوو لایەن، جەخت لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە پتەوکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکان، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر، بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بوو.