'' مێسی 20 ماتۆرسکیلی بۆ ئێمە کڕی ''

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

سەردەمی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کۆتایی هات و چیدیکە ئەو یاریزانە بە درێسی تانگۆ نابینینەوە، بەڵام ناوە ناوە چیرۆکی سەرنجڕاکێش لەسەردەمی ئەو ئەفسانەیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ئاشکرا دەکرێن.

جولیان کامینۆ یەکێک لە ئەندامانی دەستەی راهێنەرانی سەردەمی ئالێخاندرۆ سابیا راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 دەگێڕێتەوە و دەڵێت '' مێسی هەمیشە ئاوڕی لە کارمەندانی فێدراسیۆن دەدایەوە و بەبێ جیاوازی یارمەتی هەمووانی دەدا، خەڵاتی بەسەر هەمووان دابەش دەکرد و دڵی هەمووانی خۆش دەکرد، جارێکیان لیۆ لە نێوان 40 کارمەند تیروپشکی کرد و خەڵاتی بۆ هێنان ''.

ئەو راهێنەرەی پێشووی هەڵبژاردەی تانگۆ لە درێژەی بە قسەکانیدا گوتی'' ساڵێکیان، نزیکەی 40 کەس بە بەردەوامی بە پاس هاتوچۆیان دەکرد و هیچ هۆکارێکی گواستنەوەیان نەبوو، بەڵام لیۆ بڕیاریدا تیروپشک بکات و بۆ 20 کەس لەو کارمەندانە ماتۆرسیکلی کڕی".

گوتیش: ئەو 20 کەسەی دیکە کە ناویان لە تیروپشک دەرنەچوو بوو، خەڵاتی زۆری بۆ هێنان و بەردەوامیش هاوکاری هەموو کەسێکی دەکرد ''.

کامینۆ  دەڵێت '' مێسی هەمیشە خەمخۆری یەکەم بوو و بەردەوام لە کاتی گەشتەکاندا راهێنەر و یاریزانەکانی میوانداری دەکرد و قسەی خۆشی دەکردن، جارێکیشیان داوای درێسەکەم لێی کرد، زۆر بە دڵخۆشیەوە درێسەکەی پێشکەش کردم ''.