سیاسیەکانی بەریتانیاش دەستیان لە گەندەڵییەکانی مانچێستەر سیتی هەیە
دوای ئاشکرابوونی 114 تۆمەتی نایاسایی لەسەر یانەی مانچێستەر سیتی، رۆژنامەیەکی بەریتانیا بەڵگەی نوێ لەسەر کارە نایاساییەکانی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەرپرسانی مان سیتی رەشوەی گرانبەهایان داوەتە بەشێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی بەریتانیا.
لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی دەرکەوتووە، بەشێک ئەندامانی پارتی کرێکارانی بەریتانیا نزیکەی 300 هزار پۆندیان وەک دیاری و لە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی وەرگرتووە و ئەمەش خەڵکی ئەم وڵاتە بە گشتی و هاندەرانی ئەو یانەیەی بە تایبەتی توڕە کردووە و داوای لێکۆلینەوەی زیاتر دەکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە لەوانەی کە ئەم دیارییانەیان وەرگرتووە لوسی پاوڵ، جێگری ڕێبەری پارتەکەیە، کە بلیتە تایبەتەکانی یارییەکانی ئەم یانەیە وەرگرتووە، هەروەها بەشێکی دیکەی زۆری هەرە زۆری بەرپرسانی ئەو پارتە بەردەوام لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە هاوکاری دارایی کراون.