چەند کرێکارێک و نەجارێک بونە پاڵەوانی جامی ئوستڕالیا
لە جامی ئوستراڵیا روداوێکی سەیر و مێژوویی رویدا کاتێک تیپێکی نافەرمی کە پێک دێت لە چەند کرێکارێک و هەروەها نەجارێک، توانیان ناسناوی جامی ئەو وڵاتە بەرزبکەنەوە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی توانیان لە یانەیەکی دیاری وڵاتەکەیان ببەنەوە.
یانەی ساوت میلبۆرن یەکێکە لە یانە کۆنەکانی ئوستراڵیا، بەڵام لەوەتەی ساڵی 2005 ئەو یانەیە نەیتوانیوە وەکو یەکێک لە یانە پیشەگەرەکان بەشداری خولەکانی وڵاتەکەی بکات و بە ناچاری بەشداری خولی پلە دووی هەرێمیەکان دەکات.
ئەو یانەیە کە زۆربەی یاریزانەکانی پیشەی سەرەکیان کرێکاری و دارتاشی و وەستای کارەبا و شوفێرییە، بەیانیان کاتژمێر 06:30 پێش چوونە سەر کار بەشداری یەکەی راهێنانەکانی یانەکەیان دەکەن و دواتر دەچنەوە سەر پیشەی کرێکاریان، پاشان ئێواران دوای گەڕانەوە لە پیشەکەیان بەشداری دووەم یەکەم راهێنان دەکەن.
یانەی سلۆت میلبۆرن ئەم وەرزە بەشداری جامی وڵاتەکەی کرد و لە یەکەم یاری توانیان، ئادلاید یونایتد یەکێک لە دیارترین یانەکان بە ئەنجامی 2-1 تووشی دۆڕان بکەن و سەرکەوتن بۆ قۆناخی دووەم، پاشان لەم قۆناخە توانیان فرێمانتێل سیتی و پریستۆن تووشی دۆڕان بکەن و سەرکەون بۆ قۆناخی پێشکۆتایی، لەم قۆناخەش بەرامبەر لایۆنس ئێف سی براوە بوون و گەیشتنە یاری کۆتایی.
کەم یاریزانی ئەو یانەیە بڕوایان بە گەیشتنی یانەکەیان بۆ یاری کۆتایی جامی ئوستراڵیا هەبوو، بەڵام دواجار گەیشتنە ئەم قۆناخە و لەم قۆناخەش توانیان بە بردنەوە لە مێلبۆرن ڤیکتۆری ناسناوی جامەکە بەدەست بهێنن.