'' من باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێم ''
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودییە، لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ کەناڵی CNNـی پۆرتوگاڵی رایگەیاند ئەو باشترین یاریزانی مێژووە، بەڵام هەر زوو ئەو دیمانەیە سڕایەوە.
لە دیمانەیەکدا کە کەناڵی CNNـی پۆرتوگاڵی کە ئەمڕۆ 12ـی ئۆکتۆبەری 2026 بڵاویکرایەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ باس لە زۆر بابەت دەکات و گەرمترین باسی ئەو یاریزانەش بابەتی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، دۆن لەو دیمانەیەدا دەڵێت '' "ئەگەر کەسێک مێسی، پێلێ یان مارادۆنای پێ باشتر بێت، ئەوە بڕیارێکی سۆزداریە و هیچی دیکە نیە ''.
خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' خەڵکانێک سەیری توانای جەستەیی من و هەروەها ئامانجەکانم ناکەن، ئەوەی دەڵێت کە من یاریزانێکی تەواو نیم راست ناکات، چونکە من کامڵترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێم و بەبێ هیچ گومانێک من باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێم ''.
کریستیانۆ بەردەوام بوو لە قسە کردن و لەبارەی ئامارەکانیشی گووتی '' ژمارەکانی خۆیان دەدوێن، گەیشتن بە 1000 گۆڵ زۆر نایاب دەبێت و ئەمەش ئامانجێکی منە، هەرچەندە من زۆر دوور بیرناکەمەوە، هەروەها لەبارەی وادەی وازهێنانم دەمەوێت بڵێم کەس نازانێت سبەی چی روودەدات، لەوانەیە رۆژێک لە خەو هەڵسم و بڕیار بدەم کە چیدیکە لە یاری کردن بەردەوام نەبم .
هەرچەندە ئەو دیمانەیەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە ماڵپەری کەناڵی CNN سڕایەوە و هۆکارەکەشی رووننەکراوەتەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە دەڵێن ئەو دیمانەیە زۆر کۆنە و ئێستا بەشێکی نوێ کراوەتەوە.