تۆم بەڕاک: سەقامگیری لەلایەن ئەو سەرکردانەوە دروستدەکرێت رێگە سەختەکە هەڵدەبژێرن

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بەرهەمدار وەسفکرد و جەختیکردەوە، پاراستنی ئاسایش و خۆشگوزەرانیی عێراق راستەوخۆ پەیوەستە بە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکەوە.

سێشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ستایشی سەرکردایەتیی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و سەبارەت بە پرۆسەی بەرقەرارکردنی ئاشتی رایگەیاند: "سەقامگیری بە میرات بەدەست نایەت، بەڵکو لەلایەن ئەو سەرکردانەوە بنیاددەنرێت رێگە سەختەکە هەڵدەبژێرن."

تۆم بەڕاک لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگەیاند، و گوتی: "ئاسایش و بووژاندنەوەی عێراق، ئاسایش و بووژاندنەوەی تەواوی ناوچەکەیە." هاوکات سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی و هاوبەشیی عەلی فالح زەیدی دەربڕی لە بەرەوپێشبردنی هەوڵە هاوبەشەکان و پتەوکردنی سەقامگیری لە عێراقدا.