دانیشتووانی زیقار داوای کۆنترۆڵکردنی نرخی کەلوپەل لە بازاڕ دەکەن

خەڵکی زیقار بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە توانای کڕینیان کەمبووەتەوە. دانیشتووانی زیقار دەڵێن: لەماوەیەکی زۆر کەمدا بازاڕ بوو بە ئاگر، هەموو شتێک بەرزبووەتەوە، حکوومەت بێتوانایە لە سەقامگیرکردنی بازاڕ و بازرگانە قۆرخکارەکانیش بەخواستی خۆیان نرخ بەرزدەکەنەوە، باجی گەورەش هاووڵاتی هەژار دەیدات.

نیگەرانیی هاووڵاتیانی پارێزگای زیقار لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستی رۆژانە، بەردەوامە. هاووڵاتیان دەڵێن: ئەم بڕیارە کاریگەری خراپی لەسەر ئەو خێزانانە دەبێت کە داهاتیان سنووردارە و ناتوانن پێداویستییەکانی رۆژانەیان دابین بکەن.

هاووڵاتییەکی زیقار بە کوردستان24 راگەیاند؛ نیگەرانیی هاووڵاتیانی پارێزگای زیقار لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستی رۆژانە، بەردەوامە. هاووڵاتیان دەڵێن: ئەم بڕیارە کاریگەری خراپی لەسەر ئەو خێزانانە دەبێت کە داهاتیان سنووردارە و ناتوانن پێداویستییەکانی رۆژانەیان دابین بکەن.

عەممار ناسر هاووڵاتیی زیقار دووپاتیدەکەنەوە؛ بەرزبوونەوەی نرخ بارێکی گرانە لەسەر شانیان، چونکە مووچەکانیان سنووردارە و توانای کڕینیان کەمبووەتەوە. داواشدەکەن: لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ دانانی سنوورێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل، هەروەها رێگری بکرێت لە خراپ مامەڵەکردنی بازرگانەکان.

محەمەد فازل هاوڵاتییەکی دیکە دەڵێت: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە شەو و رۆژێکدا کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕ دروستکردووە. سەرۆکوەزیرانی عێراق گووتی: کۆنترۆڵی بازاڕ دەکەن و رێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخ دەکەن، بەڵام وا دەرنەچوو، بازاڕ بووە بە ئاگر.

مستەفا سەعید چاودێر ئاماژەی بەوەدا؛ بێ توانایی لە کۆنترۆڵکردنی دۆخی بازاڕ و رووبەڕووبوونەوەی بازرگانە قۆرخکارەکان، کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە. هیوداراین توێژینەوە لەبارەی ئەم بڕیارە بکرێت و باشتر چاودێریی بازاڕ بکرێت.

هاووڵاتی هەژار لاوازترین ئەڵقەی قەیرانە ئابوورییەکانە، خەڵکی زیقار داوادەکەن چارەسەری بەپەلە بدۆزرێتەوە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ، هەروەها حکوومەت دەستباری هاووڵاتیان بێت نەک باری سەر شانیان گرانتر بکات.