پەرلەمانی عێراق دەنگی بە تەواوکاریی کابینەی وەزاری دا

پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی گەورەی بەرەو تەواوکردنی کابینەی وەزاری هاویشت، دوای ئەوەی متمانەی بە بەشێکی زۆری وەزیرە نوێیەکان و جێگرانی سەرۆکوەزیران بەخشی، بەڵام دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی روئا عامر بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و فارس بریفکانی، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

کاتژمێر 8:50ـی ئەمشەو پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە  ئامادەبوونی 261 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاریی حکوومەت، کۆبووەوە

لە میانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکەدا، پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە 11 کاندیدی پۆستە وەزارییەکان و سێ جێگری سەرۆکوەزیران، بەمەش وەزارتە بەتاڵە و تازە پێکهێنراوەکان یەکلایی کرانەوە.

بەڵام سەرەڕای تێپەڕاندنی زۆربەی ناوەکان، پەرلەمان دەنگدانی لەسەر کاندیدکردنی د. فارس بریفکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و روئا عامر سالم بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ کاتێکی دیکە دواخست.

 

متمانەدان بە جێگرانی سەرۆکوەزیران

موحسین مەندەلاوی

لەیس خەزعەلی

محەمەد تەمیم

 

متمانەدان بە وەزیرەکان

رێباز حەملان، بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هەڵبژێردرا.

نایف شەممەری، بە وەزیری بەرگری هەڵبژێردرا.

یاسر مالیکی، بە وەزیری ناوخۆ هەڵبژێردرا.

قوتەیبە غازی مەجید، بە وەزیری پلاندانان هەڵبژێردرا.

یاسین عیساوی، بە وەزیری رۆشنبیری هەڵبژێردرا.

محەمەد مووسەوی، بە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەڵبژێردرا.

سەفا کینانی، بە وەزیری وەرزش و لاوان هەڵبژێردرا.

عەلی دەخیلی، بە وەزیری گەشتوگوزار هەڵبژێردرا.

محەمەد سەمعان، بە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پێکهاتەکان هەڵبژێردرا.

محەمەد ساحب دەڕاجی، بە وەزیری ئابووری و دیجیتاڵی هەڵبژێردرا.

حەیدەر بەها، بە وەزیری خوێندنی باڵا هەڵبژێدرا.