سێنتکۆم: فڕۆکەهەڵگری جۆرج دەبلیو بوش گەیشتەوە دەریای عەرەب

 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جۆرج دەبلیوو بوش" دوابەدوای سەردانێکی فەرمی بۆ تایلەند، گەیشتووەتە ئاوەکانی دەریای عەرەب و دەستی بە گەڕان و چاودێریی سەربازی کردووە.

پێنجشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ( سێنتکۆم ) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج دەبلیو بوش بە تەواوی تیمەکەیەوە، کە لە پێنج هەزار کەشتیوان و کارمەندی سەربازی پێکهاتووە، لە چوارچێوەی ئەرکێکی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراودا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانی فەرماندەیی ناوەندی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم جووڵەیەی کەشتیگەلی هێزی دەریایی ئەمەریکا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی رێڕەوە ئاوییەکان، دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی و بەهێزکردنی ئامادەیی بەرگریی واشنتن و هاوپەیمانەکانیەتی لە ناوچەکەدا.