ئەمین سندووقی بانکی رافیدەین بە شەش ساڵ زیندانی سزا درا
ئەمین سندووقی بانکی رافیدەین بە تاوانی گەندەڵی دارایی لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافە، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی رەسافە، کە تایبەتە بە بڕیاردان و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانی پەیوەست بە دەستەی دەستپاکیی عێراق، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر کارمەندێکی بانکی رافیدەین دا سەپاند.
ئەنجوومەنەکە رایگەیاندووە، سزادراوەکە یاری بە هەژماریی پاشەکەوتی خەڵکەوە کردووە و ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی، کە ئەمین سندووق بووە، بە خراپی بەکارهێناوە و گەندەڵی دارایی کردووە، لەسەر ئەو گەندەڵیانەی کردووەیەتی بە بڕگەی دووەم لە ماددەی 315 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە، هەروەها ناچار دەکرێت، سەرجەم ئەو پارەیەی بە گەدەڵی و نایاسایی بە دەستی هێناوە، بگەڕێنێتەوە.