وەزیری نەوت: کۆمپانیا ئەمریکییەکان رۆلێکی گرنگییان لە پەرەپێدانی نەوت و گازی عێراق دا هەیە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیا ئەمریکییەکان کۆڵەکەیەکی سەرەکیین بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و گاز لە عێراق.
ئەمڕۆ شەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، باسم خزەیر عەبادی، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هاوکاریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی تواناکانی کەرتی نەوت و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان، بەهۆی ئەو شارەزاییە تەکنیکییە بەرز و تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەی کە هەیانە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی نەوت کار بۆ لادانی هەموو رێگرییەکان و خێراکردنی رێکارەکانی گرێبەستکردن دەکات، بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ گەورە کۆمپانیا ئەمریکییەکان، لەوانە، “شیفرۆن، ئێکسۆن مۆبیل، کۆنۆکۆ فیلیپس، هالیبۆرتۆن و شڵومبێرجەر”.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە، ئەم پڕۆژانە دەبنە هۆی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان، زیادکردنی بەرهەم، وەبەرهێنانی باشتر لە سامانە سرۆشتییەکان و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا.