ترەمپ براوەی یەکەم و کۆتا خەڵاتی ئاشتی فیفا دەبێت

دۆناڵد ترەمپ - جیانی ئینفانتینۆ
دۆناڵد ترەمپ - جیانی ئینفانتینۆ

بۆ جاری یەکەم لە مانگی دێسێمبەری ساڵی 2025، فیفا لە رێوڕەسمی باشترینەکانی خەڵاتێکی زیاد کرد بە ناوی '' خەڵاتی ئاشتی '' یەکەم خەڵاتیش براوەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو خەڵاتە هەڵبوەشێندرێتەوە.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، لیژنەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان '' فیفا '' کە پێک دێت لە 22 ئەندام، لە دوایین دانیشتنی فیفا گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی، بیر لە شێوازی گۆڕینی خەڵاتی ئاشتی بکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کاتێک ساڵی رابردوو بۆ جاری یەکەم خەڵاتەکەیان پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، ناڕەزایەتیەکی گەورەی لێکەوتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەشێک لە ئەندامەکانی لیژنەکە پێشنیاریان کردووە شێوازی پێشکەش کردنی خەڵاتەکە بگۆڕن، واتە چیدیکە ئەو خەڵاتە پێشکەش بە کەسایەتیە سیاسیەکان نەکرێت و بەشێک لە ئەندامەکانیش، داوایان کردووە ئەو خەڵات هەر نەمێنێت و چیدیکە پێشکەش نەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئاتلێتیک بڵاویشی کردەوە کاتێک بۆ جاری یەکەم لە مانگی دێسێمبەری ساڵی رابردوو، ئەو خەڵاتە پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرا، بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی جێبەجێکاری فیفا ئەو کارە کراوە و خودی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا، تاک لایەنە بڕیارەکەیداوە.