کوردێک پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناوی پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی تراکتۆرسازی ئەم وڵاتە، یەکێک لە سێ پاڵێوراوی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە.
ماڵپەری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناوی سێ پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو کیشوەرەی بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، یەکێک لە سێ پاڵێوراوەکانیش عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی تراکتۆرسازی ئەو وڵاتەیە.
دوو پاڵێوراوەکەی دیکە کە لەگەڵ گۆڵپارێزە کوردەکە کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا دەکەن بریتین لە سالم ئەلدۆسەری یاریزانی یانەی هیلالی سعوودییە و هەروەها فیراس بوریکان یاریزانی یانەی ئەهلی سعوودییە.
عەلی رەزا بیرانوەند لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران بەشداری مۆندیالی 2026 کرد و لە هەرسێ یاریی هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی یەکەم گۆڵپارێزی سەرەکی بووە و لە هەرسێ یارییەکەی قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە سێ گۆڵی لێکرا.