مۆزی باڵۆنی بۆ یاریزانێکی مانچێستەر سیتی بووەتە خێر و بەرەکەت

مۆزی باڵۆنی
مۆزی باڵۆنی

ئێمری ڤارادی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی، سوودێکی بازرگانی گەورەی بینوە لە گەڕاوەی هێمای مۆزی باڵۆنی کە بەم دواییە هاندەرانی ئەو یانەیە وەکو هێمای سەرکەوتنی یانەکەیان بەکاریان هێنایەوە.

باڵۆنی مۆزی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 1987 بۆ 1988 ئەو کاتەی یانەی مانچێستەر سیتی دابەزی بۆ چامپیۆنزشیپ، هاندەرێکی ئەو یانەیە وەکو دڵدانەوەیەک ئەو مۆزە باڵۆنەی بەکارهێنا و دواتر ئەو مۆزە بووە بە هێمایەکی گەورەی ئەو یانەیە، هەرچەندە ساڵانێک ئەو هێمایە ونبوو بەڵام بەم دواییە جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە و بازاڕێکی گەورەشی هەیە.

ئێمری ڤارادی یاریزانی ئەو کاتەی یانەی مان سیتی کە یاریزانێکی خۆشەویستی ئەو یانەیە بوو، نازناوی مۆزی باڵۆنی پێدرا و ئەویش بیرۆکەیەکی گەورەی بۆ دروست بوو و لە ساڵی 2000 کارگەیەکی ئەو مۆزە باڵۆنیەی دامەزراند و بە گووتەی خۆی، سوودی ملیاری لەو کارگەیە بینیوە و ساڵانە لە هەموو جیهان خواستێکی زۆری لەسەرە.

دوای تۆمەتبار کردنی یانەی مانچێستەر سیتی بە بەوەی کە کاری نایاساییان کردووە، هاندەرانی یانەکە لە یاری یانەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول، جارێکی دیکە ئەو مۆزە باڵۆنیەیان وەکو هێمای سەرکەوتنی یانەکەی بەکارهێنا، بەرپرسانی یانەکەش بریاریانداوە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆمەتانە، ئێمری ڤارادی و ماڵباتەکەی بانگهێشتی یاریگا بکەن و لە یەکەم یاری یانەکەیان لە یاریگای خۆشیان، یاریگاکەیان پڕ بکەن لەو هێمایە.

ئێمرێ ڤارادی خاوەنی کارگەی مۆزی باڵۆنی