واندا نارا سوکایەتیەکی گەورە بەرامبەر ئیکاردی دەکات

مائورۆ ئیکاردی - واندا نارا
مائورۆ ئیکاردی - واندا نارا

دوای جیابونەوەیان لە یەکتری واندا نارا خۆشەویستی پێشووی مائوری ئیکاردی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆر بەبێ زەییانە وەکو تۆلە سەندنەوە، سووکایەتیەکی گەورە بەو یاریزانە دەکات.

واندا نارا خۆشەویستی پێشووی مائورۆ ئیکاردی وەکو تۆلە سەندنەوە لەو یاریزانە، هەستاوە بە فرۆشتنی درێسێکی خۆشەویستەکەی پێشووی بە پارەیەکی زۆر کەم، ئەم کارەی خانمە ئەرجەنتینیە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکردووە و زۆرێک پێیانوایە سوکایەتی بە ئیکاردی و درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کراوە.

خۆشەویستەکەی پێشووی ئیکاردی لە زیاد کردنێکی ئاشکرا و بە شێوەی ئۆنلاین ئەو درێسەی بۆ فرۆشتن دانا و دواجار درێسەکەی خۆشەویستەکەی پێشووی بەرامبەر بە 20 هەزار پێزوی ئەرجەنتینی کە دەکاتە نزیکەی 12 یۆرۆ فرۆشرا. ئەم نرخە بۆ درێسێکی رەسەنی یاریزانێکی دیاری ئەرجەنتینی نرخێکی یەکجار کەمە، بۆیە هاندەرانی تانگۆ ئەم کارەی واندا نارا وەکو سوکایەتی بەرامبەر درێسەکە و یاریزانەکە دەزانن.

ئەو درێسە لە ساڵی 2018 مائورۆ ئیکاردی لەبەری کردووە و ئەو کاتە پەیوەندیەکەی لەگەڵ واندا نارا ئاسایی بوو و وەکو یادگاری پێشکەشی کردووە، بەڵام ئەو خانمە دوای جیابونەوە لە ئەستێرەکەی پێشووی تانگۆ، بڕیاریدا وەکو تۆلە کردنەوە بە نرخێکی زۆر هەرزان بیفرۆشێت.

درێسەکەی ئیکاردی