راهێنەرێک بۆ ماوەی 90 ساڵ زیندانی دەکرێت

یانەی جیمناستیک
یانەی جیمناستیک

شان گاردنەر، ڕاهێنەری پێشووی جیمناستیک لە ئەمریکا لە کەیسی دانانی کامێرای نهێنی و وێنەگرتنی نایاسایی لە منداڵان لە یانەیەکی وەرزشی، سزای 90 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها ئەم کەیسە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی دیمەنی نەشیاوی منداڵانیشەوە هەیە.

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) دەریخستووە کە گاردنەر لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2018 کامێرای بە شێوەکی شاراوە لە توالێت و حەمامی یاریگایەک داناوە. دواتر لە لێکۆلینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو راهێنەرە نزیکەی 50 ڤیدیۆ و هەروەها 400 وێنەی نەشیاوی منداڵانی تۆمار کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ئەسۆشێیتدپرێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو راهێنەرە 39 ساڵانە دانی بە سێ تاوانی دیکەناوە کە پەیوەندیدارن به دروستکردنی ناوەڕۆکی نەشیاوی منداڵان. ئەم دۆسیەیە هەروەها ڕەخنەی توندی لێکەوتووەتەوە کە ئاڕاستەی دەزگا چاودێرییەکانی جیمناستیکی ئەمریکا کراوە.

بە گووتەی پارێزەری قوربانیان لە ساڵی 2017 هۆشداری درابوو بە بەرپرسان دەربارەی هەڵسوکەوتە گوماناوییەکانی گاردنەر، بەڵام ناوبراو هەر لەسەر پۆستەکەی ماوەتەوە و ساڵی 2018 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە کرد.

دوای هەموو ئەو روداوانا دواجار ئەو راهێنەرە لە دادگایی ئەمریکا دانی بە کارە نەشیاوەکانینا و دادگاش بڕیاریدا ئەو راهێنەرە بۆ ماوەی 90 ساڵ زیندانی بکرێت.

شان گاردنەر