وێنە: 5 لە سەرنجڕاکێشترین یاریگاکانی جیهان
زۆرن ئەو یاریگایانەی کە هەڵکەوتەی جوگرافیان وایکردووە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش پیشان بدەن و بونەتە جێگەیەکی گەشتیاری جیهانیش، لێرەدا چەند نموونەیەک لەو یاریگانە پیشان دەدەین کە دیمەنێکی سروشتی جوانیان نەخشاندووە.
بامبورگ
ئەم یاریگا سەرنجڕاکێشە دەکەوێتە بەرامبەر قەڵای بامبۆرگ کە قەڵایەکی سەدەی ناوەڕاستە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروستکردووە، هەروەها دەکەوێتە کەنارەکانی بامبۆرگ لە ناوچەی نۆرسەمبەرلاند لە ئینگلتەرا.
ڤیکتۆریا ستادیۆم
کۆمەڵگەی وەرزشی جیبرالتار ( جبل طارق ) دەکەوێتە تەنیشت فڕۆکەخانە و شەقامی وینستن چەرچڵ، یاریگایەکی فرە مەبەست بووە کە خاوەندارێتی یەکێتی تۆپی پێی جیبرالتارە، هەروەها شوێنی نزیکەی 5 هەزار هاندەر دەگریت و یەکێک لە دیمەنە ناوازەکانی تۆپی پێی ئەوروپا پیشان دەدات. بەردی سەرنجڕاکێشی جیبرالتار ( جبل طارق ) زاڵە بەسەر یاریگاکە.
یاریگای ئادیداس لە تۆکیۆ
یاریگایەکی دیکەی سەرنجڕاکێش یاریگای تۆپی پێی ئەدیداسە لە شاری تۆکیۆی ژاپۆن لە کیشوەری ئاسیا، ئەو یاریگایە دەکەوێتە نهۆمی سەرەوەی یەکێک لە باڵەخانەکانی ئەم کۆمپانیا وەرزشیە.
یاریگای شارەوانی براگا لە پورتوگال
ئەو یاریگایە دەکەوێتە شاری براگا لە پۆرتوگاڵ و یەکێک بوو لەو یاریگایانەی یۆرۆ 2024 تێدا بەڕێوەچوو. لەوانەیە سەیرترین یاریگای تۆپی پێ بێت لە ئەوروپا، بەڵام سەرەڕای ئەوەی شاخێکی گەورەی تێدا هەڵکەوتووە، کەچی شوێنی نزیکەی 30 هەزار هاندەر دەگرێت.
یاریگای هەورامان
ئەم یاریگایەش یەکێک لە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین یاریگاکانی جیهان، هەڵکەوتەی ئەم یاریگایە لەناو شاخێکدا هەڵکەوتووە و دیمەنێکی ناوازەی دروستکردووە.