بەرێوەبەرێکی پێشوتری بانکی کشتوکاڵی میسان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، بەرێوەبەری پێشووتری بانکی کشتوکاڵی سزای زیاتر لە پێنج ساڵی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بلاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی میسان سزای 5 ساڵ و یەک مانگ زیندانیی بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی کشتوکاڵی میسان سەپاند.

ئاماژەی بەوەش دا، دادگاکە بەڕێوەبەرەکەی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بەبێ رەچاوکردنی رێنمایی و مەرجەکان، قەرزی دارایی بۆ هاووڵاتییان خەرج کردووە. ئەو کارەش بووەتە هۆی بەهەدەردان و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.

بڕیارەکەی دادگا بەپێی ماددەی 315ـی یاسای سزادان و بە هاوتاکردن لەگەڵ مادەکانی 47، 48 و 49ی هەمان یاسا دەرچووە.

کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی 28ـی حوزەیرانی 2026، بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە ناوچەی سەوز دەستپێکرد و ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار و سەرۆک حزبیان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرد، کە تاوەکو ئێستا سەدان ملیار دینار و دەیان ملیۆن دۆلار و زێڕ  دەستیان بەسەردا گیراوە.