رۆناڵدۆ لە ماوەی 39 چرکە سزای پێ بژاردنەکەی پێشکەش کرد

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دوای سزای پێ بژاردنی لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی، ئەویش بەهۆی جێهێشتنی کەمپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی، تەنها لە ماوەی 39 چرکە سزای پێ بژاردنەکەی خستە سەر هەژمارەی دارایی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی.

هەژمارەی فەرمی رۆژنایە Diario Ole پۆرتوگاڵی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ خۆرخێ خێسۆس، راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کەمپی مەشق و راهێنانەکانی جێهێشت، لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان بە پێ بژاردنی 255 یۆرۆ سزا درا و ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشیان، هەر زوو سزای پێ بژاردنەکەی خستە سەر هەژمارەی دارایی فێدراسیۆنی وڵاتەکەی.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە کریس بەهۆی ئەو داهاتە خەیاڵیەی کە هەیە، تەنها پێویستی بە 39 چرکە هەبوو بۆ ئەوەی سزای پێ بژاردنەکە بخانە سەر هەژمارەی دارایی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی.

لەلایەکی دیکەوە بە لێکدانەوە لەگەڵ داهاتی ساڵێکی ئەو یاریزانە دەرکەوتووە، ئەو 255 یۆرۆ پێ بژاردنەی کە بۆ دۆن هەژمار کراوە، دەکاتە نزیکەی ٪0.00012 لە داهاتی ساڵێکی گۆڵکارەکەی یانەی نەسڕی سعوودییە.