شێخێک ئامادەیە 10 ملیار یۆرۆ بۆ کرێنی بارسێلۆنا بدات

شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی
شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی

شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی یەکێک لە کەسایتیە دیار و دەوڵەمەندەکانی قەتەرە، ئەو کەسایەتیە ساڵانێک لە هەوڵی ئەوەدا بوو بتوانێت پشکەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بکڕێتەوە، بەڵام دواجار سەرکەوتوو نەبوو و شکستی هێنا.

رۆژنامەی ئێل مۆندۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی گەورە بازرگانی قەتەری، دوای شکست هێنانی لە کڕینەوەی پشکەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە پشکەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئۆفەری یەکەمی بازرگانە قەتەرییەکە بۆ کڕینەوەی سەرجەم پشکەکانی یانەی بارسێلۆنا، نزیکەی 10 ملیار یۆرۆیە و رەنگە ئەو ژمارەیە وابکات، خاوەنەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بیر لە فرۆشتنی یانەکەیان بکەنەوە.

یانەی بارسێلۆنا لە کاتێکدا رووبەڕووی ئەو ئۆفەر و دەرفەتە خەیاڵیەکە بووەتەوە، قەرزێکی زۆر لەسەر ئەو یانەیە کەڵەکە بووە و بەهۆی قەرزەکانیش، ئەو یانەیە زۆربەی پشکەکانی فرۆشتووە و هێشتان قەرزێکی زۆریشیان لەسەر ماوە.