سەڵاح بووەتە هۆی بوژانەوەی کەرتی گەشتیاری

محەمەد سەڵاح
محەمەد سەڵاح

کەمتر کەسێک لە بەرپرسانی شاری ترابزۆنی تورکیا، بیریان لەوە دەکردەوە دوای هاتنی محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی بۆ یانەکەیان، لە هەمان کاتدا کەرتی کەشتیاری شارەکەشیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

هێرشبەرە مسڕییەکەی یانەی ترابزۆن سپۆری تورکیا و پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بڕیاریدا دوای نزیکەی نۆ ساڵ جارێکی دیکە پرێمەرلیگ جێبهێڵێت و روو لە سوپەرلیگی تورکیا بکات، ئەو یاریزانە سەرەڕای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانە نوێیەکەی، لە هەما کاتدا بووەتە هۆی راکێشانی گەشتیارێکی زیاتر بۆ تورکیا و شاری ترابزۆنی ئەو وڵاتە.

ماڵپەری الیوم السابعی مسڕی بڵاویکردەوە دوای چوونی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ خولی تورکی، ژمارەیەکی دیار لە گەشتیارانی وڵاتەکەیان گەشتی تورکیایان کردووە و بە جۆرێک لە ماوەی ئەو چەند مانگە نزیکەی 5000 گەشتیاری مسڕی سەردانی تورکیا و شاری ترابزۆنیان کردووە.

گەشتیاری وەرزشی یەکێکە لەو رێکە سەرکەوتووانەی زۆربەی یانە گەورەکانی جیهان سوودێکی زۆری لێوە دەبینن، یانە گەورەکان لە پاڵ گواستنەوەی یاریزانە دیارەکان لە هەمان کاتدا توانیویانە سوودێکی زۆریش لە هاتنی گەشتیاران بۆ شارەکانیان ببینن.