نرخی گاز لە ئەوروپا ئاستێکی پێوانەیی نوێیان تۆمار کرد
گرێبەستە ئایندەیییەکانی گاز لە بازاڕەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ بەردەوامبوون لە بەرزبوونەوە، بە شێوەیەک 1070 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر چوارگۆشەیان تێپەڕاند بەمەش ئاستێکی پێوانەیی نوێیان تۆمار کرد.
رێبەستە ئایندەیییەکانی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بە رێژەی 2.5% بەرزبووەوە بۆ 1071 دۆلار، لە کاتێکدا گرێبەستەکان مامەڵەکانی ئەمڕۆیان لەسەر 1050.6 دۆلار دەستپێکردبوو.
نرخەکان دوێنێش لە 1050 دۆلار تێپەڕی بوون و بەرزترین ئاستیان لە دوای کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2022ـەوە تۆمار کردبوو.
ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هۆکار بوون بۆ بەرزبوونەوەیەکی گەورە لە نرخەکانی گاز لە ئەوروپا، بە جۆرێک تێکڕای نرخەکان لە مانگی ئاداری رابردوودا بە رێژەی نزیکەی 60% بەراورد بە شوباتی 2026 بەرزبووەوە، و 600 دۆلاری بۆ هەر هەزار مەتر سێجا تێپەڕاند.
لە مانگی ئەیلوولی 2026ـدا، نرخەکانی گاز بۆ یەکەمجار لە کانوونی یەکەمی 2022ـەوەلە ئەوروپا 1000 دۆلاریان تێپەڕاند بۆ هەر هەزار مەتر سێجا.
نرخەکانی گاز لە ماوەی نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022 زۆر لەوە بەرزتر بوون، و ناوەندەکانی دابەشکردنی گاز لە ئەوروپا لە سەرەتای کارکردنیانەوە لە ساڵی 1996ـەوە تا ئێستا هێندە نرخێکی بەرز و بەردەوامیان بەخۆوە نەبینیوە. نرخەکان لە سەرەتای بەهاری 2022ـدا گەیشتنە لووتکەی مێژوویی خۆیان کە 3892 دۆلار بوو بۆ هەر هەزار مەتر سێجا.