دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو لە ئێران نادەین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ نیازێکی نییە ئەم شەو هێرش بکاتە سەر ئێران.
یەکشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە، ئەمشەو هیچ هێرشێک ناکرێتە سەر ئێران، و لەوبارەیەوە هیچ پلانێکیان نییە.
هاوکات رایگەیاند، ئاگاداری ئەوەن کە ئێرانییەکان هەندێک جوڵەی سەیر دەکەن و خەریکی کارکردنن بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەمریکا بە ووردی چاودێری ئەو جووڵانەی تاران دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ گوتی، لە رێگەی دوو راپۆرتی هەواڵگرییەوە زانیاریی ووردیان لە بارەی دۆخی ئێستای ئێران کۆکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە کارکردن لەسەر دۆسیەی جەنگی ئێران بۆ ئەوەی هەرچی زووە کۆتایی بەو جەنگ و دەسەڵاتی تاران بهێنن.
ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان تاران و واسنتن رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پەرەسەندنی زیاتر هەنگاو دەنێت، بە تایبەت لەم چەند رۆژەی دواییدا، ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی، کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکەکانی لە ناوچەکە زیادکردووە، لە بەرامبەردا، تاران بەردەوامە لە لێدوانە توندەکانی و رایگەیاندووە، هەر هەڵەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، وەڵامێکی توندی بە دوا دێت و بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە گشتی دەکەنە ئامانج.