هاوپەیمانییەکەی سوودانی: کوردستان24 بە پیشەییانە رووداوەکان دەگوازێتەوە
"کوردستان24 پابەندە بە پێوەرەکانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و ئیتیکی رۆژنامەوانی"
گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی عێراق، ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 لە هەموو کارمەندانی دەزگاکە پیرۆز دەکات و دەڵێت، کوردستان24 توانیویەتی ئامادەیی خۆی لە گۆڕەپانی میدیاییدا بسەلمێنێت و بە پیشەییانە کار بکات.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، دکتۆر فیراس مەسلەماوی، گوتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە لە لایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت؛ پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، ئاراستەی دامەزراوەی کوردستان24ـی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
فیراس مەسلەماوی ئاماژەی بەوە دا، کوردستان24 لە ماوەی کارکردنیدا توانیویەتی ئامادەیی خۆی لە گۆڕەپانی میدیای نیشتمانیدا بسەلمێنێت. باسی لەوە کرد، کەناڵەکە بە پیشەییانە رووداوەکان دەگوازێتەوە و بەدواداچوون بۆ پرسەکان دەکات، هاوکات پابەندە بە پێوەرەکانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و ئیتیکی رۆژنامەوانی.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گوتی، جەخت لە گرنگیی رۆڵی سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە وەک دەسەڵاتی چوارەم. ئەوەشی خستەڕوو، میدیا هاوبەشە لە چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافییەت، بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، هەروەها چەسپاندنی گوتاری نیشتمانی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پشتیوانیکردنی سەقامگیری.
دەقی پەیامی گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان:
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵیکوردستان 24 و ستافی رۆژنامەوانی، تەکنیکی و کارگێڕیی دەکەین بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە.
کەناڵەکە لە ماوەی کارکردنیدا توانیویەتی ئامادەیی خۆی لە گۆڕەپانی میدیای نیشتمانیدا بسەلمێنێت و بە پیشەییانە لە گواستنەوەی رووداوەکان و بەدواداچوونی پرسەکاندا کار بکات، بە پابەندبوون بە پێوەرەکانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و ئیتیکی رۆژنامەوانی.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە گرنگیی رۆڵی سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، وەک دەسەڵاتی چوارەم و هاوبەش لە چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت، بڵاوکردنەوەی بەهاکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، هەروەها چەسپاندنی گوتاری نیشتمانیی گشتگیر بۆ خزمەتکردنی پرسەکانی هاووڵاتییان و پشتیوانیکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ تۆڕی میدیایی کوردستان24 و سەرجەم دەزگا میدیاییە نیشتمانییەکان دەخوازین لە پێشکەشکردنی پەیامێکی رۆژنامەوانیی ئامانجدار و بەرپرسیارانە.
دکتۆر فیراس مەسلەماوی
گوتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان