جوتیار عادل ستایشی کاری پیشەگەرانەی دامەزراوەی کوردستان24 دەکات
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەبۆنەی 11هەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پەخشی دامەزراوەی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەنجوومەنی کارگێڕی، بەڕێوەبەرایەتی، رۆژنامەنووسان و کارمەندانی ئەم دامەزراوەیە کرد.
ئەمڕۆ 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، دکتۆر جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری گەرمترین پیرۆزبایی خۆی دەردەبڕێت و هیوای پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت.
جوتیار عادل جەختدەکاتەوە: کوردستان24 لەسەر بنەمای رووماڵی دروست و راگەیاندنی پیشەگەرانە، بووەتە زمانحاڵی نیشتمانیبوون و کولتووری پێکەوەژیان و داکۆکیکارێکی سەرسەختی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، د. جوتیار عادل دەستخۆشی لە تەواوی ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی کەناڵەکە دەکات و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازێت.