پەیامنێری کوردستان24: 52 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەشدارن

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 گوتی؛ ئێستا 52 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەشدارن.

ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان پاش زیاتر لە دوو ساڵ پەککەوتن و دروستبوونی بۆشاییەکی یاسایی کۆتاییهات. کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ بەردەوامیدان بە دانیشتنی یەکەمی خولەکە و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی بەهۆی پەککەوتنی دەزگای یاسادانانەوە بەرێوەبچێت.