پەیامنێری کوردستان24: زەنگی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لێدرا
دوای زیاتر لە دوو ساڵ پەککەوتن و دروستبوونی بۆشایی یاسایی، کەمێک لەمەوبەر زەنگی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لێدرا بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دانیشتنی یەکەمی خولەکە.
هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 لە باڵەخانەی پەرلەمانەوە رایگەیاند: تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییان هاتووە، و ئێستا 52 پەرلەمانتار لەناو هۆڵی دانیشتنەکەدا ئامادەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، پەرلەمانتاران لە هۆڵی کۆبوونەوەکان ئامادە بن؛ ئامانج لە بەستنی ئەم دانیشتنەش، دەستپێکردنەوەی کارەکانی دەزگای یاسادانان و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەیە کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان دروست بووە.