سەرۆکی حکوومەت رێگای (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) دەکاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی رێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) و هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران، بە فەرمی بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا بکاتەوە.
پڕۆژەکە بە بەرزترین ستانداردی ئەندازیاریی جیهانی و لەلایەن ئەندازیارانی ناوخۆوە جێبەجێکراوە. ئەمەش نیشانەی گەشەسەندنی توانای ناوخۆییە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە گەورەکاندا.
تەواوبوونی ئەم رێگەیە، جگە لە کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوەکانی هاتوچۆ، وەک دەروازەیەکی نوێ و گرنگی بازرگانی و گەشتیاری بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان دەبێت.